ئەوڕۆم..
بڕوات هەبێ جاری وایە پێم خۆشە قەراغێکی بدینمەوە و خۆمی لێ وەشارمەوە؛ کەس نەمبینێ، کەس نەبینم. لە تەوژمی ئەو چۆمە بێ ئابڕوویەی دنیای، خۆم لادەم و چیدیکە گوێم بۆ بیستنی هاژەهاژ و غزڕینی شلوێ نەکەم. چ بکەم! کەلاش بم، دەڵەی کەلاکم؛ ئەدی بژیوی ژیانم لە کوێ دەست کەوێ؟!
زۆر دەمێکە زۆربەی بیرۆکە و داهێنانەکانم بێ خاوەن کردوون. دەڵێم: "لێی گەڕێ ئەو کێشانەم جێ بە جێ کەم، پاشان پێیان رادەگەم"؛ بەڵام، کێشە، بە قوربانی بم، خۆ کاری لە بڕبڕایەتی و زگایەتیدا نەماوە! لە کۆڵم نابنەوە؛ هێستا بەو هەڵات هەڵات و هەسکە هەسکەشم دوا کەوتووم.
کوتم ئەگەر بەرهەمی نوێم لێ نابینن، وامەزانن مەنگ و راوێستاوم. لەمپەر و کۆسپەکان خۆیان لێ کردوومەتە پیاو... دەنا ئەمن هەر هەم

+ نوشته شده در ۱۳۹۱/۱۰/۰۴ ساعت 15:41 توسط ریبوار
|
از اینکه به این بلاگ سر زدید ممنونم. واقعیتش اینه که من عاشق زبانم! یعنی کلا هرچیزی که یه جوری به زبون ربط داشته باشه رو دوس دارم. البته زبون خوردنی نه،زبونی که به قول بعضیا جالب ترین خصیصه بشریه.